PLUS4
پێش ساڵێک
بەپێی زانیارییەکان کە دەستی پڵەس4 کەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە خاوەندارێتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەگەڕێتەوە و بەشێوەیەک پارێزراوە کە نە بەهیچ شتێک دەشکێت نە کەسیش دەتوانێت بیکاتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی گواستووەتەوە لە بەغداوە بۆ سلێمانی و نزیک بازگەی چیمەن بەهۆی ئەوەی تایەی تەقیوە، وەرگەڕاوە. شۆفێرەکەو دوو سەرنشینی دیکە کە پاسەوان بونە بریندارن و گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک. هێزێکی زۆری تایبەت کە تەواوی ئۆتۆمبێلەکانیان زریپۆشن و جۆرەها چەکیان پێیە، گەمارۆی ناوچەکەو بەتایبەت ئۆتۆمبێلەکەیانداوەو رێگە نادەن کەس نزیک بێتەوە.
سەرچاوەیەک لەهێزە ئەمنییەکان بە پڵەس4 ی راگەیاند: هاوکاریانین بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە چونکە دەبێت بەهەر شێوەیەک بێت بگاتە بانکی فیدرالی سلێمانی.. کە تەنها لەوێ دەتوانرێت بە کۆد قاسەی ئۆتۆمبێلەکە بکەنەوە.