PLUS4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی تایەفرۆشەكانی كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆی هەڵە تێگەیشتننێك لە نێوان خۆپیشاندەران و عەمید سنان جەمیل بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی ئاسایشی كەركوك گرژی و ئاڵۆزیی دروست بوو.
نوسینگەی رۆژنامەوانییەکە بڵاویکردووەتەوە کە دوای ئەوەی پەرلەمانتار گەیلان قادر زەنگەنە لەو كێشەیە ئاگاداركرایەوە راستەخۆ پەیوەندی بەهەردولا كرد و توانرا كۆتایی بەو كێشەیە بهێنرێت.
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانەكدا ئەوەی خستەڕوو نابێت بۆچوونە جیاوازەكان ڕێگربێت لە پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی كەركوك و هاوكات داوای لە ئیدارەی شارەكە كرد بەپێی بەرژەوەندی كاسبكارانی شارەكە بڕیاربدات.”