PLUS4
پێش ساڵێک
کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو پاڵەوانێتیەک بۆ یاریزانانی لەشجوانی کەرکوک بەڕێوەچوو تێیدا یاریزان بڵند سەباح بەپلەی دووەم دەستنیشان کرا، بەڵام دواتر ناوبراو ڕەخنەی توندی لەشێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە گرت وپێی وابوو ناحەقی زۆری دژ کراوە و ئەو شایستەی پلەی یەکەم بووە، پاشان لەڕێگای مایکی plus4 وە دەنگی ناڕەزایی خۆی گەیاندە لێپرسراوانی باڵای وەرزشی کەرکوک ویەکێتی لەشجوانی شارەکە ، لەڕێگای ڵایڤێکەوە تەواوی نیگەرانیەکانی خۆی گەیاندو هەرزو پاش ڵایڤەکە ڕەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزشی مەڵبەندی یەکێتی وتەواوی لێپرسراوانی تایبەت بەو وەرزشە هاتنە سەر هێڵ ولەگەڵ یەکێتی لەشجوانی وتیمی ناوبژیوانان لێکۆڵینەوەیان لەدۆسیەکە کرد وماف بۆ بڵند سەباح گەڕێندرایەوە، ئەمەش بووە مایەی خۆشحاڵی ئەو یاریزانەو دوبارە لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی لێپرسراوانی وەرزشی چەندین خەڵات وڕێزلێنانی پێشکەش کرایەوە.
ئەمە یەکەم جار نیە کارە ڕۆژنامەوانیەکانی پڵەس4 کاردانەوەی دەبێت وگرفتەکان دەگەیەنێت بەچارەسەر ، بەڵکو چەندین کاری دیکەی ڕۆژنامەوانیمان ڕاستەوخۆ دەستی بۆ ناحەقی وناعەدالەتی بردووە و لێپرسراوانی باڵا لەڕەوشی گوزەرانی هاوڵاتیان ئاگادار کردۆتەوە وخۆشبەختانە هەمیشە ئەنجامی باشی هەبووە..