
PLUS4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی محەمەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی لەدیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی رووداو تەئکیدیکردەوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی لستەکانی پارتییە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
کەمال کەرکوکی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیان لەراگەیاندراوێکدا، بەرپرسی لقی سێی بەدرۆخستەوەو رایگەیاند: محەمەد کەمال هەڵەی زمانەوانی کردووە و بارزانی سەرۆکی لستی پارتی نییە.
وتیشی، بەرپرسی لیستی پارتیمان لە پارێزگای کەرکوک (حسن مجید ڕەشیدە) و ڕێگەپێدراوی (مخول) لیستەکەمانیش، سامان ڕەشیدە.
دوا بەدوای راگەیاندراوەکەی کەمال کەرکوکیش، کەناڵی رووداو لەزاری بەرپرسی لقی 3ـی پارتی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی لیستی پارتی نییە و ئەوە زانیارییەکی راست نەبوو.