PLUS4
پێش ساڵێک
کاتژمێر 5ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12ی ئاب، کارمەندێکی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەکانی کەرکوک لەکاتی ئەرکدا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: کارمەندەکە ناوی ( رەزا شاکر وەلی )یە و پلەی " کۆمیسەرە " خەڵکی گوندی بەشیری ناحیەی تازەیە.
وتیشی، ئەمڕۆ لەئەرکدا بوە لەنزیک مەزارگەی (ئیمام زەین ئەلعابدین) بەمەبەستی پاراستنی زیارەتکاران بەهۆی ماندووێتی و گەرماوە هۆشی نەماوەو کەوتووە، لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی داقوق گیانی لەدەستداوە.