ئاسۆ مامەند
PLUS4
پێش ساڵێک

دیارترین وتەکانی ئاسۆ مامەند گارگێڕێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەپانۆرامای کوردسات:

-  من لەو برادەرەی پارتی ( مەبەستی کەمال کەرکوکییە ) دەپرسم پێناسەی خیانەت چییە؟

-  شەهیدکردنی عەلی عەسکەری و دکتۆر خالید خیانەت بوو، 31ی ئاب و هێنانی دەبابە بۆ سەر پەرلەمانی کوردستان خیانەتە، ئەو کارەساتەی بەسەر شنگالدا هات و ژن و منداڵیان قەتلوعام کران و پێشمەرگەیان بەبێ تەقە کشانەوە، ئەو برادەرەی باسی خیانەت دەکات لەشەڕەکانی د١١عشدا بەتایبەت لەمیحوەری دووبز چی پێوتراو بۆ کڵاشینکۆفی لێ راکێشا.. ئەو شەوەی لیوا شێرکۆ شەهیدکرا ئەو برادەرە بە قەناسەکەی هەڵدەهات کە مەگەر بۆ خۆشی ئەگینا هیچکات تەقەی پێنەکراوە.. باسی داستانی پردێ دەکەن کەچی من ئەو تیمە ئەڵمانییە هاوڕێمن کە تانکەکەیان تێکشکاندووە بۆیە نامەوێت لەوە زیاتر عەیبەکانیان باس بکەم.

-  هەرکەسێک عەلی عەسکەری شەهید بکات نابێت باسی خیانەت بکات.

-  لەناو بارەگاکەیان کە ئێستا بارەگای سەربازی عێراقییە، دوو ژوریان پێدراوە وەک ئەوەی خێریان پێ بکەن و تێیدا دەوام دەکەن کەچی باسی گەڕانەوەی بەشکۆیان دەکرد.

- ئەگەر کەرکوک داگیرکراوە باشە بۆ کاندیدەکانی پارتی لە بەغداوە شەڕی پۆستەکانی شارەکە دەکەن، لەهەولێرەوە لەگەڵ بەغدا قسە دەکەن بۆ ئەوەی پۆست بە یەکێتی نەدرێت.

- پارتی بەهەموو حزبەکانی کەرکوکی وتبوو ئەگەر لەگەڵیشمان نابن گرنگ ئەوەیە یەک لیستی دروست نەکەن و لیستی جیا دروست بکەن بەرانبەر بەوەش دەزانین چی خراوەتە بەردەستیان.

-  عەرەب دوو لیستی بەهێزی هەیەو لەهەڵبژاردندا دەیانەوێت زۆرترین کورسی بەرنەوە کەچی ئێمەش پەرتەوازەین و چەند لستێکین.

- پارتی زۆربەی پۆستەکانی کەرکوکی بەجێهێشتووە ئێستا هاتووە شەڕی دوو کورسی ئەنجومەن دەکات.

- دەڵێن یەکێتی رێگرە بگەڕێینەوە کەرکوک، بەداخەوە هەر لەسەرەتاوە پێم وتن وەرنەوە هەرچیمان پێبکرێت بەیەکەوە لەکەرکوک دەیکەین.

- ئومێدەواربوین یەک لیست بین یاخود بەرێککەوتن بمانکردایە بە دوو لیست، ئێستاش هەموو پشتیوانییەکی حزب و لایەنەکان دەکەین بۆ ئەوەی کورسی بەدەستبهێنین.

- نەمدەویست قسە بکەم و وەڵام بەمەوە بەڵام هەموو رۆژێک هەمان قسە دەوترێتەوە بۆیە فەرموو دادگایەک دانێن بزانن کێ خیانەتکارە نەک لە 16 ئۆکتۆبەر بەتەنها بەڵکو بەدرێژایی مێژوو هەموو ئەو کارەساتانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە لێی بکۆڵنەوە.

- ئەگەر کوردانی کەرکوک بەدیلییەکیان هەیە لەجێی هەڵبژاردن ئەوە ئێمەش لەگەڵیانین بەڵام دەبێت هەموان بزانن کە دەبێت بەشداربین و پێویستە دەنگ بدەین.

- لەدوای ئەم هەڵبژاردنە رێژەی دەنگدەری یەکێتی وەڵام دەبێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی بوختان دەکەن.. خەڵک دەزانێت کێ بوو لەشێراوە خەندەقی لێدا.