PLUS4
پێش ساڵێک
ئاسایشی هەولێر لەئۆپراسیۆنێکدا ئەو زاوایەی دەستگیرکرد کە دوێنێ لەکەرکوک هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوری و سێ کەسی لێ گوشتن و یەکێکیش بریندارە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای تاوانەکە زانیاریمان بەدەست گەیشت کە تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە دێتە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، تواندرا تۆمەتبار ( هاوڕێ مستەفا عەبدوڵا) دەستنیشان بکەن و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتی بازگەكان دەستگیرکرا.
هاوڕێ مستەفا؛ ئەو گەنجەیە دوێنێ پێنجشەممە، لەگەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک بە چەک هێرشیکردە سەرماڵی خەزوری و بووە هۆی کوژرانی خەزوری بەناوی (ئەحمەد عەباس ساڵح) و خەسووی بەناوی (شلێر ساڵح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک ئەحمەد عەباس) و برینداربوونی کوڕە خەزوورەکەی بەناوی (محەممەد عەباس ساڵح)".