PLUS4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 9یەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی شنگال رایگەیاند: هێشتا نەتەوەکەمان لە بەردەم هەڕەشە و مەترسی لەناوچوون دایە! لەم سۆنگەیەوە دەبێ بە یەکگرتوویی و ئیرادەی پۆڵایینی خۆمان، رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکان ببینەوە، و نابێ چاوەڕێ ئەوە بین هێزێک یان لایەنێک دەمانپارێزێ، بەڵکو دەبێ یەکڕیزی و یەکگرتوویی بکەینە هەوێنی پارێزگاریکردن لە خواست و مافە نەتەوەییەکانمان.
وتیشی، هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستانیش پێویستە؛ هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو گێڕانەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ شەنگال و شەنگالییەکان.