
PLUS4
پێش ساڵێک
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەگەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک بە کوژراوی دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییەکانی plus4، قوربانییەکە ناوی ( هـــ. د. ئ ) تەمەن 22 ساڵ خەڵکی گەڕەکی دەروازەیە، دووکانی یاری ئەلیکترۆنی لەگەڕەکی پەنجاعەلی هەبوە و هەر لەبەردەم دووکانەکەی خۆیدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە خۆی بە چەقۆیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، هۆکارەکەشی پەیوەندی سۆزداری بوە.