PLUS4
پێش ساڵێک
فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە، 10 داواکاریان پێشکەشکرد بریتین لە:
1. ناردنی پشکی هەرێم یاخود سلفەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، کە نزیکەی دوو مانگە دابەش نەکراوەو بار گرانیەکی زۆری دروستکردوە، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ هەرێم دەنێرین بۆ مووچە.
2. تەرخانکردنی بودجەیەک وەکو دیاری سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
3. داننان بە زانکۆکانی گەرمیان و جەرموو و راپەرین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.
4. تەرخانکردنی بودجەیەکی دوو ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان کە ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدان.
5. ئەنجامدانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، کە کێشەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ چارەسەر دەکات وەک دیاریەک بۆ پایتەختی ئەنفالکراوانی کوردستان.
6. دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی.
7. چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ لابردنی ئابلۆقەی ئاسمانی لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی.
8. چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری کشتوکاڵی جووتیارانی کوردی کەرکوک و دەوروبەری، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک وەزیران رایگەیاند لەگەڵ وەزیری دادی عێراق قسەیان کردوەو بڕیاریدا لیژنەیەکی لەوەزارەتە پەیوەندارەکان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و پەرلەمانتارانی پارێزگاکە پێکبهێنرێت.
9. راگرتنی هاوسەنگی لە پۆستە ئیداریەکان و دامەزراندن لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکانی تر.
10. دروستکردنی بەنداو بۆ گڵدانەوەی ئاو بۆ رووبەروبونەوەی کێشەی کەم ئاوی.