اسو مامند و فريدون عادل
PLUS4
پێش ساڵێک

 

ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە فەریدون عادل وەیس بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی کەرکوک کردووە.
 
بەپێی راگەیاندراوی نوسینگە رۆژنامەوانییەکەی، ئاسۆ مامەند تەئکیدیکردووەتەوە کە ئەو گۆڕانکارییەی لە شارەوانی کەرکوک کراوە، لەسەر خواستی بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی کەرکوک بووە کە داوای بەخشینی لەو پۆستە کردووە، و کادرێکی دیکە لەسەر پێشنیازی یەکێتیی لە شوێنەکەی دەستبەکار دەبێت.