
PLUS4
پێش ساڵێک
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەراگەیاندراوێكدا دەڵێت: زۆر بەداخەوەم بۆ ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری کەرکوک کە بوەھۆی گیانلەدەستدانی گەنجێک و برینداربوونی گەنجێکی دیکە بە تەقەی ھێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی.
دەشڵێت، لە نزیکەوە بەدواداچوونم بۆ ئەو ڕووداوە کردووەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەسەر ھێڵین، بۆ کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەو بەسزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و دووبارە نەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە.