PLUS4
پێش ساڵێک
ماڵپەڕی بلۆمبێرگ بڵاویکردووەتەوە، شروبێکی هیندی رەوانەی عێراق کراوەو لەدەرمانخانەکاندا دەفرۆشرێت دوەکەوتووە ماددەیەکی کیمیاوی ژەهراوی تێدایەو خواردنەوەی بەرێژەی کەمیش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان.
دیارترین ئەو شروبە هندیانەی ماددەی ژەهراوی تێدایە.. لەجۆری ( gold out flu ) کە بۆ کۆکەو هەڵامەت و تا و لەرز بە منداڵان دەدرێت.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەچەند شوێنێکی دیکە تاقیکردنەوەی لەسەر شروبە هندییەکان کردووەو دەرکەوتووە ماددەی ethylene glycol تێدایە کە دەبێتە هۆی گیانی لەدەستدانی منداڵان.
بەپێی راپۆرتەکەی بلۆمبێرگ، وتەبێژی تەندروستی عێراق ئامادەنەبوە لەبارەی هاوردەی بەرهەمی شروبە هندییەکان قسە بکات جگە لەوەی تەئکیدیکردووە کە هەموو دەرمانێک بە چاودێری و کوالێتی کۆنتڕۆڵدا تێپەردەبێت.