PLUS4
پێش ساڵێک
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک سەرپەرشتی هەڵمەتێک دەکات بۆ رزگارکردنی ژنێک کە لەماڵدا بە زنجیر بەسترابوەوە و توندووتیژی بەرانبەر بەکارهێنرابوو.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: ژنەکە تەمەنی 23 ساڵە و دوو جار هاوسەرگیری کردووەو جیابوەتەوە. وتیشی، لەلایەن کەسوکارێوە بە زنجیر بەستراوەتەوە گوایە ترسیان لەهەڵاتنی هەبوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، فەرماندەی پۆلیس هۆشداری بە خێزانەکە داوە کە بۆ هیچ کەسێک نییە کۆت و زنجیر بخاتە دەست و قاچی کەسەوە و لەئەگەری دووبارەبونەوەی رێوشوێنی توند دەگرنەبەر.