اقليم
plus4
berî 4 salan

 

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیسپانی گرێبەستی تایبەت بە هێڵی شەمەندەفەری واژۆكرد، و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  گرێبەستەكە بۆ دیاریكردنی سودی ئابوری و كاریگەری راكێشانی هێڵی شەمەندەفەرە لەسەر جموجۆڵ و گواستنەوە.  

 

وتیشی دوای تەواوبوونی ئەم گرێبەستە، گرێبەستی دیكە دەكرێت بۆ راكێشانی هێڵەكە كە هێشتا وادەكەی نادیارە.  

 

درێژیی هێڵی شەمەندەفەر 915 كیلۆمەتر دەبێت، قۆناغی یەكەمی لە ئیبراهیم خەلیلەوە رادەكێشرێت بۆ پەروێزخان بە درێژایی 600 كیلۆمەتر. لە قۆناغی دووەمیشدا هێڵەكە بۆ حاجی ئۆمەران، بەرواری، هەڵەبجە، پێنجوێن و شارەكانی دیكە رادەكێشرێت.