شارةوانى
PLUS4
پێش ساڵێک

لەهەندیک سۆشیال میدیای ئاراستەکراوو چەواشەکار، تۆمەتی ناڕەوا دەخرێتەپاڵ شارەوانی کەرکوک، گوایە کەمتەرخەمە لەخزمەتکردنی گەڕەکە کوردییەکانی شارەکە، لەکاتێکدا ئەو پڕۆژانەی تا ئێستا بۆ ئەو گەڕەکانە جێبەجێکراون بەفشاری خودی بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک بووە، کەلەگەڵ دەستبەکاربوونیدا بەردەوام لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ ئەوەی پشکی شێر لەخزمەتگۆزارییەکان بەر ئەو گەڕەکانە بکەوێت، چونکە لەدوای 2017ەوە ئەو گەڕەکانە بەپاساوی جیا جیا لەسادەترین پڕۆژە بێ بەشکرابوون.

 

ئەوانەی دەیانەوێت راستییەکان بەلاڕێدابەرن، سیاسەتەکانیان روونە، بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان پەنا بۆ هەموو درۆ وبوختانێک دەبەن، چونکە دەزانن، پلانی پرۆژەکانی شارەوانی و تەواوی فەرمانگەکانی شارەکە لەدیوانی پارێزگاوە دادەنرێت نەک شارەوانی کەرکوک.

 

هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان ، زۆر لەوە هۆشیارترن و دەزانن، مەبەستی ئەم کەناڵانە چین و لەپێناوی چیدا ئەم کارە دەکەن، بۆیە ئێمە ئاوەڕیان لێنادەینەوەو بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی کەرکوکییەکان بێ جیاوازی، هەرچی لەتوانادا بێت بۆ گەیاندنی هەڵمەتی ئاوەدانی وپێشکەوتن بۆ ئەو گەڕەکانە درێغی ناکەین ، خەم وئازارو کێشەو گرفتەکانیان بەهی خۆمان دەزانین.