زیندانی هەولێر
plus4
پێش ساڵێک

کەسوکاری هەردو زیندانیکراو عەبدولرەحمان ئەر و مەزڵوم داغ کە خەڵکی باکوری کوردستانن بە تۆمەتی کوشتنی عوسمان کۆسە بەرپرسی هەواڵگریی میتی تورکیا لە  ١٧  تەموزی ٢٠١٩ دا تیرۆرکرا،دەستگیرکراون دەڵێن، کوڕەکانیان لە زیندانی هەولێردا "ئەشکەنجە دراون و تەندروستیان خراپە، لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان  دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "لیژنەیەکمان رەوانەی ئەو زیندانە کردوە کە ئەو دو کەسەی تێدایە و دۆخیان باشە و مانگرتنەکەیان شکاندوە و بابەتی ئەشکەنجەدانیش راست نییە".