یەکێتی نیشتمانی
plus4
پێش ساڵێک

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچون لەدەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند: کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ کە 13 حزب و لایەنی کوردستانی بۆ یەک لیستی لەناوچە جێناکۆکەکان هەنگاوێکی گرنگە و ئیرادەی هاوپەیمانێتی و یەک لیستی بەهێزترە لەو ئیرادەیەی دەیەوێت هەر هێزێک بەتاک لیست بەشداربن.

وتیشی، وەک یەکێتی ئامادەکاریمان کردووەو ئەگەر هەوڵی ئەم 13 حزبە سەری گرت ئەوە بەشداری خەڵکیش زۆرتر دەبێت.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا کە لەسەخترین رۆژگاردا کەرکوکیان بەجێنەهێشتووەو ئەوەش بەڵگەیە کە خەمی ئێمە بەرژەوەندی نەتەوەیی لەسەروی بەرژەوەندی حزبی داناوەو ئامادەشین سازش لەسەر ماف و شایستەی حزبی بکەین لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هێڵی سوریشمان لەسەر کەس نییە.

لەتیف نێروەیی ئەوەشی خستەڕوو کە ئومێدەوارن ئەو یەک لیستییە پێکبهێنرێت و تەنها 11 رۆژ ماوە بۆ هاوپەیمانێتی