PLUS4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ نوێنەری 13 حزب و لایەنی کوردستانی لەبارەگای حزبی شیوعی لەهەولێر کۆبونەوە و بڕیاردرا لەناوچە جێناکۆکەکان لیستێکی هاوبەش پێکبهێنرێت کە هەموو حزبە کوردییەکان لەخۆ بگرێت.
بەپێی راگەیاندراوی کۆبونەوەکە، داوا دەکەن هەموو حزبە کوردستانییەکان ئەوانەی لەکۆبونەوەکە بەشداربون لەگەڵ ئەوانەشی ئامادەنەبون، ئامادەیی خۆیان بۆ یەک لیستی دەربڕن.
لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی هەولێردا نوێنەری پارتی و نەوەی نوێ بەشدار نەبونە.