دةرباز
plus4
پێش ٢ ساڵ

دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: لەبەغدا توانیومانە یەكێتی بكەینە هێزێكی سەرەكی لەبڕیاری سیاسی عێراق، لەسەرەتاوە باوەڕمان بە یەكڕیزی هەبوە و ئێستاش بڕوامان پێی هەیە بەڵام ئەگەر هێزێكی سیاسی بیەوێت ئیرادەمان بشكێنێت ئەوە نە ئێمە قبوڵی دەكەین و نە ئێوەش وەك جەماوەری یەكێتی لێمانی قبوڵ دەكەن.

 

 

وتیشی، وەك یەكێتی پۆست لای گرنگ نەبوە ئەوەندەی كەركوكمان بەلاوە گرنگە، لەهەموو دانوستانەكانیشدا تەوەرێكی سەرەكی بوە و سازشی لەسەر ناكەین.

 

دەرباز كۆسرەت رەسول ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەوەی دەگوزەرێت لەئاست خواستەكانی یەكێتیدا نیە، ئەو پشكەی بەر ئێمە دەكەوێت بەرپرسانە داوای لێبوردن لەخەڵكی كوردستان دەكەین، دڵنیاتان دەكەینەوە ئەم دۆخە چارەسەر دەكەین.