فڕۆکەخانەی سلێمانی
plus4
پێش ساڵێک

 لە راپۆرتێکی AL monitor کە وێب سایتێکی هەواڵی ئەمریکیە  بڵاوکرایەوە کە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکی بە هۆکاری زیاد بوونی کارو چالاکیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە سنوری سلێمانی بە کارهێنانی خڕۆکەخانەکە بۆ هێنانی چەک و تەقەمەنی هاتوچۆی دیپلۆماسی ئەندامانی پەکەکە و هەسەدە بۆ دونیای دەرەوە ، گەمەرۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردۆتەوە ،

 

وێب سایتەکە راشگەیاند کە یەکێتی نیشیتمانی کوردستان تا ئێستا ئامادە نەبووە بچێتە ژێر داواکاریەکانی تورکیاوە لە بارەی قەدەغەکردنی کارو چالاکیەکانی پەکەکەو هەسەدە  لە ناوچەی سلێمانی و پشتگیری کردنی هێرشەکانی ئەو ووڵاتە بۆ سەر خاکی کوردستان لە باشوروو رۆژئاوا بە پاساوی بونی پەکەکە لە خاکی باشور، هەر وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکاری تورکیا دەکات .