plus4
پێش ساڵێک
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارێکی هەڵهاتووی بازرگانی ماددەی هۆشبەر، دوای ڕووبەڕوبونەوە لە شاری سلێمانی دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی هێزە ئەمنەیەکانی شاری خانەقین زانیاریان پێداین لەسەر هەڵهاتنی تۆمەتبارێک بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای بەدەستخستنی زانیاری وورد و بەدواداچوون توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەکەمتر لە (٢٤) کاتژمێر دوای ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەکانمان توانرا بە برینداری دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە.