parlaman kurdstan
PLUS4
پێش ساڵێک

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا و لە 01-06-2023وە موچەی پەرلەمانتارییان رەتکردوەتەوە"، خانەنشین دەبن.

 

زانا مەلا خالید لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە، رایگەیاندوە، "داوا دەکەین بەپێی یاسای ژمارەی (2)ی ساڵی 2020 یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، هەڵبستن بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ تەواوکردنی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنمان و نوێنەرمان لە دەستەی سەرۆکایەتی".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 1ی 6ی 2023وە موچەی پەرلەمانتاریان رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن موچەی مانگی 6ی پەرلەمانتارانی پارتی و نوێنەریان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەبەسترێت و بەهیچ شێوەیەک وەریناگرن.