PLUS4
پێش ساڵێک
ئێستا فرۆکەکانی عێراق بە موشەک خانویەکیان لە پشت ناوچەی پیشەسازی بۆردوومانکرد کە دەکاتە سنوری گوندی ترکەڵان.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4 ی راگەیاند: چەند خانویەکی زیادەڕۆ لەپشت ناوچەی پیشەسازیەوەن، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن فرۆکەوە یەکێک لەخانۆکان بۆردوومانکرا و تەختی زەوی بوە.
وتیشی، ئێستا هێزێکی سوپای عێراق بەرەو شوێنی بۆردوومانەکە بەڕێکەوتوون.. زانیاری هەبوە کە خانۆکە وەک مۆڵگەی چەکدارانی د١٢عش بەکارهێنرابێت.