plus4
پێش ساڵێک
کەم نین ئەو ناوچانەی هاوردەکان دەیانەوێ بەخەیاڵی خاویان لەدەوروبەری شاری کەرکوک تەعریبی بکەنەوە. نە ترکەشکان و نە هیچ گوندێکی تری کورد یان تورکماننشینی کەرکوک جارێکی دی تەعریب ناکرێتەوە.
نە لەدوێنێدا و نە لەئێستا و نە لەداهاتووشدا زەوی وزاری ئەو گوندانە هەرگیز نابنەوە موڵکی عەرەبە هاوردەکان.
ئەگەر لەدوێنێدا بەپشتیوانی بەعس هەوڵی تەعریبکردنی ترکەشکان درابێت ،ئەمرۆ دەبینین بەپشتیوانی وەزیری بەرگری عیراق و هەندێ خەڵکی تری شۆڤێنی هەوڵی داگیرکردنەوەی زەویوزاری ئەم گوندانە دەدرێتەوە.
ئێمە بەو عەرەبە هاوردانە و ئەوانەشی لەپشتیانەوەن دەڵێین،
مەحاڵە جارێکی دی بتوانن زەوی وزار لە ترکەشکان و تۆبزاوا و تڕکەڵان و باوەو بڵاوەو .. تەعریب بکەنەوە.
پێیان دەڵێین خەیاڵتان خاوە ئەو خەونەتان بەدی بێت و جارێکی تر بتوانن چەند دۆنمێکی کەمیش بێت لەزێدی کورد و تورکمان داگیری بکەنەوە .
پێتان دەڵێین چۆن تەعریب بۆ سەرانی بەعس نەچوەسەر،لەئێستا و داهاتوودا ئەو زەوییاتە دەبێتە گۆڕتان.ئەوەشتان لەیاد بێت ئەو ناوچانە بێ خاوەن نین و بەشێکن لە هەرێمی کوردستان و هەرچیەک بکەن کاتیە و بەسەد قات تۆڵەتان لێ دەکەینەوە.