
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.
بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە. لە ئێستادا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان .