رێزان شێخ دلێر
plus4
پێش ساڵێک

رێزان شێخ دلێر چالاکوان و پەرلەمانتاری پێشوو رایگەیاند: بنکەکانی پۆلیسی هەرێم بەرگەی ئەم هەموو تاوان و کێشانە ناگرن چونکە بەهۆی خراپی باری داراییەوە ئەوانیش لاوازبونە.

وتیشی، لەبنکەکانی پۆلیسدا وەرەقەو چەکی باش و ئۆتۆمبێلی زریپۆش نییە و کاتێک دەچێت بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنێک دەکوژرێن و خوێنیان بەفیڕۆ دەچێت.

لەبارەی دادوەرەکانیشەوە وتی، دادوەر هەیە لەقەزایەکدا بەتەنها هەموو دۆسییەکانی لایە لە کەتن و سەرپێچی و تاوان و باری کەسێتی کە فریا ناکەوێت و ئەگەر یەکلاکردنەوەی دۆسییەی کوشتن دوو ساڵ بخایەنێت ئەوە جیابونەوەو بابەتەکانی تر چوار ساڵیشی پێدەچێت