plus4
پێش ساڵێک
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بکوژی هاوڵاتی ( خواناس وریا نازم ) لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد .
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٦/٢٢ لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ کەسێک بەناوی ( خواناس وریا نازم گلی )، لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت و دواتر تەقەکەرەکە هەڵدێت.
دەستبەجێ دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ دەستگیرکردنی کەسی تەقەکەر سەرجەم هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا ، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار .
سەرئەنجام بە هەوڵ و ماندوبوون و لێهاتووی هێزەکانی ئاسایش، جێگە و شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەکە دیاریکراو، دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر لەلایەن هێزەکانمان تۆمەتبارەکە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا.
تۆمەتبارەکە ناوی ( ه ، ک ، ح ) لەدایکبووی ١٩٩٥ دانیشتووی چەمچەماڵ .
سەبارەت بە هۆکاری کوشتنەکەی، تۆمەتبار هۆکاری کوشتنەکەی بۆ جیاوازی بیروڕای ئاینی گەڕاندەوە ، دانیناوە بەوەی کە چەندجارێک گفتوگۆیان کردووە و لێکتێنەگەیشتن ڕویداوە .
لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ٤٠٦ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە .