plus4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە شاری کەرکوک پێشوازیکرد لە بەڕێز راکان سەعید جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک.
لە دانشتنێکدا رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، و ئاڤێستا شێخ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی، و د. گەیلان قادر نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عیراق، و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی کەرکوک ئامادەی بوون.
ئاسۆ مامەند جەختی لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە کردەوە بە جۆرێک کە دادپەروەری تێدا رەچاو بکرێ، و سەرجەم کەرکوکییەکان لێی سوودمەند بن بێ جیاوازی.
لای خۆشییەوە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک رایگەیاند؛ کەرکوک شاری پێکەوە ژیانە، و هەوڵی تەواو دەدەن کە بەبێ جیاوازیی خزمەتی پێکهاتەکانی ئەم پارێزگایە بکەن، و جیاوازی لە نێوان گەڕەک و شوێنەکاندا نەکەن و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پڕۆژەکان جێبەجێ بکەن.