
plus4
پێش ٢ ساڵ
باوکی ژنە کوژراوەکەی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند: ماوەی چوار مانگە کچەکەم هاوسەرگیری کردووەو بەهۆی دڵپیسی لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە بۆیە گەڕابوەوە ماڵی خۆمان.
"هەردوو کچەکەم بەدەم فیشەکەوە لەت لەت بون"
وتیشی، دوێنێ هات بەدوایدا بەڵام کچەکەم ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە، پاش کەمێک بەچەکەوە هێرشی کردە سەر ماڵمان و دەستڕێژی گولەی لێکردین، هاوسەرەکەی کوژراوە و کچێکی دیکەشم 15 فیشەکی بەرکەوتووەو ئێستا لەژێر چاودێری چڕدایە.
بەوتەی باوکی کچەکە، زاواکەی چەک فرۆش بوە و باوکی کوڕەکەش چەکدارە.