کچەکەی موشعان
plus4
پێش ساڵێک

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راستییەکەی ئاشکراکرد؛

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، زەوی بە كچەکەی مشعان جبووری نەدراوە، بەڵکو وەکو بەڵێندەر لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا کار دەکات.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن لە هەولێر زەوی بە کچی بەرپرسێکی پێشووی عێراقی دراوە بۆ کاری وەبەرهێنان دوورە لە ڕاستیەوە، ئەو کەسە وەک بەڵێندەر لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکە کار لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا دەکات ".

پێشتر پەرمانتار عەلی حەمە ساڵح ئاشکرایکرد 50 هەزار مەتر دووجا زەوی بە مشعان جبوری دراوەو حەنین کچی کە پزیشکی ددانە سەرپەرشتی دەکات.