مسرور بارزاني
PLUS4
پێش ساڵێک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

- ئەمڕۆ زۆر لەو کەس و لایەنانەی پەلاماری ئێمەیان دەدا نەماون بەڵام ئێمە هەر ماوین.

 

- بەداخەوە هێشتا دەرس لەمێژوو وەرنەگیراوە، کەسانێک هەوڵی زیندووکردنەوەی هزری شۆڤێنی و یەکتر سڕینەوە دەدەن.

 

- ئێمە بۆ دامەزراندنی عێراقێکی دیموکرات و فیدراڵ زۆر سازشمان کرد.. بەهەموو توانامان هەوڵماندا عێراقێکی نوێ ئاوا بکرێت.

 

- لەبەرانبەردا دەبینین هێدی هێدی عێراق خەریکە بەرەو ئاراستەیەک دەبردرێت کە دووچاری ئەزمونە تاڵەکانی رابردوو ببێتەوە.

 

- هەوڵی پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانمان دەدرێت ووتاری کینەو دووژمنکارانە دژ بە هەرێم بڵاودەکرێتەوە.

 

- دەیانەوێت گەندەڵییەکان و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی پارێزگاکە بشارنەوە لەپاڵ ئەوەی گوایە پێشکەوتنی هەرێم لەسەر حیسابی ئەوان بوە.

 

- کێشەی ئێمە تەنها کێشەی موچە و بابەتی داراتی نییە، ئێستا زۆربەت مافە دەستوورییەکانی ئێمەیاژ پشتگوێ خستووەو پێشێل کردووە.

 

- نمونەی هەرە زەقیش ئەوەیە لەکەرکوک و دەوروبەری جوتیارانی کوردو تورکمان هەڕەشەیان لەسەرە و زەوی و زاریان لێ داگیردەکرێت.

 

- داوام لەدەسەڵاتدارانی بەغدا ئەوەیە رێز لەدەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەرگرن، ئەوەی بە ئاشتی و سەقامگیری دەتوانین بەدرستی بهێنین بەشەڕو ستەم و خۆسەپاندن نایەتەدی.