دەستگیركردن
plus4
پێش ٢ ساڵ

کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی راگەیاند کە دوێنێ بەسواری ماتۆڕسکیل تەقەیان لە پەراوگەی میر کردووە لەگەڕەکی پەنچاعەلی.

بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیس، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک تیمێک پێکهێنرا بەبەشداری پۆلیس و موکافەحەی عروپە و فەوجی سێی ئامادە، دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەماوەی 24 کاتژمێردا توانرا ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر دەمانچەو مادەی هۆشبەریشدا، لەئێستادا بەپێی مادەی 24چەک و 32ی ماددەی هۆشبەر راگیراوە.