البيشمركة
plus4
پێش ساڵێک

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیە ئەمنیانەی کە پاشماوەی گروپە تیرۆرستیەکانی داعش لەسەر ناوچەکەو خەڵکی سڤیل دروستیکردوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵکردنی لەو ناوچانە ئەنجامدا، کە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی لێ دەکرا،

لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا، کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردە شین، ملاکاغا و کەبنک ڕەش)یان لەبناری چیای قەرەچوغ کرد، ئامانجی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بوو، هاوکات بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنیەت وئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی د١١عشی لێدەکرا.