
plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 15-6-2023 ، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتەکە دەشڵێت:" ڕۆژی یەکشەممە 18-6-2023 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت".