plus4
پێش ساڵێک
د. كازم فاروق لە یەكەم دەركەوتنیدا دوای نەخۆشكەوتنو دوركەوتنەوەی لە كاری پەرلەمانتاریی؛
- ئەوانەی كاتی خۆی تیرۆركرانو بوونە قوربانیی، بەشێكیان لەدوای خۆیان هەندێك درۆ و سیناریۆشیان بۆ بڵاوكردنەوە، ئەبێ چ نهێنیو حەقیقەتێكیان لەگەڵ خۆیان بردبێتە ژێر خاك.
- خوای گەورە ئەمجارە نەیهێشت ئەو دەستە رەشەی كە خۆی وەكو فریادڕەسی خەڵك ناساندووە، سڕو نهێنییەكەی بچێتە ژێر خاك.
- ئەگەر خوای گەورە دەرفەت بدات، دوای ئەو عەمەلیاتەم هەموو ئەو بەڵگەو نهێنیو حەقیقەتەكان بۆ خەڵكی كوردستانو رای گشتی بڵاوئەكەمەوە لەسەر ئەم مەوزوعانەو هەموو ئەو بابەتانەی تر كە زەروریەتێكی حەتمییە ئەبێ خەڵكی كوردستانو رایگشتی بیزانێت.
- لەدوای ئەم ڤیدیۆیەم من هەر كەسێكو لایەنو تەلەفزیۆنو میدیایەك بەم قسەو نەخۆشیانەی من قەڵس بوو، تەنگاو بوو، ئەوە بیناسنەوە خۆیەتی.
- دوای عەمەلیاتەكەم هەموو بەڵگەو حەقیقەتەكان بۆ خەڵك روون ئەكەمەوە