شاسوار
plus4
پێش ساڵێک

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: هەوڵدان بۆ لەتلەتکردن و لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە.

تویتەکەی شاسواری نەوەی نوێ پشتیوانییە لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کە داوایکرد فراکسیۆنە کوردستانییەکان پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن و دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە"

.

یەکێتی سورە لەسەر بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکان.

پارتیش بەتوندی ئەو دوو بڕگەیە رەتدەکاتەوە و تاوەکو ئێستا تەنها نەوەی نوێ پشتیوانی لەپارتی دەکات.