plus4
پێش ٢ ساڵ
لیژنەی زیادەڕۆیی زیاتر لە 100 خانوو و دوكانی لەسەر رێگەی حەولی كەركوك - تازەخورماتوو روخاندووە و خاوەن دوكان و ماڵەكانیش داوای چارەسەر لەحكومەت دەكەن.
ئەو خانوو و دوكان و كێڵگانەی روخێندراون ماوەی پێنج ساڵە لەسەر زەوی كشتوكاڵی گوندی رجێبات دروستكراون، بەڵام ئێستا گوایە بەوەبەرهێنەر دراوە و لیژنەی زیادەڕۆیی پارێزگاكە دەستی بەروخاندنی ئەو دكانانە كردووە كە بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستكراون.
بە وتەی خاوەن دوكانەكان، زەوییەكان ماددەی 140 دەیانگرێتەوە و ئیدارەی كەركوك ناتوانێت بە وەبەرهێنەری بدات.