plus4
پێش ساڵێک
عەقید علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئەمشەوی لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید کە بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، سێ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکران ( خێزان و کچێکی کوژراوەکەیە لەگەڵ برای خێزانەکەی ) لەئێستادا خێزانەکەی کە لەدایکبووی 1981 دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ مێردەکەی کێشەی بوەو دوای ئەوەی شەڕو ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست بوە بەچەقۆ هێڕشی کردۆتەسەری و کوشتویەتی .
تاوان لێکراو بەناوی ( زێدان حمید مجید ) لەدایکبووی 1975 پێشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج منداڵە.