چەکی ترسناک
plus4
پێش ساڵێک

پێشهاتێکی مەترسیدارە؛

لەئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنی رۆخانە ( وادی شای )ی داقوق، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا لەنێویدا تۆپهاوێژی جۆری SPG-9ی روسی کە بۆ تێکشکاندنی زریپۆش بەکاردەهێنرێت.

لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی داعش، ئەمە یەکەم جارە ئەو جۆرە چەکە بکەوێتە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکان و دەستی بەسەردا بگیرێت کە پێشهاتێکی نوێی مەترسیدارە.

چەند رۆژە فرۆکەکانی عێراق هێرشە ئاسمانییەکانی لەسنوری کەرکوک چڕکردووەتەوە و ژمارەیەک چەکداریش کوژراون.