
plus4
پێش ساڵێک
پەیوەست بە بڕیاری دادگای هەولێر لەبارەی دەرکردنی فەرمانی لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک فەرماندەی دژەتیرۆر، سەعدی پیرە وتی، دادگای هەولێر دادگایەکی سیاسییە و ئەسڵەت خەجاڵەتدەکێشم کە باسیشی بکەم، زۆرشتمان سوک کردوە و پێموایە بەوجۆرە مەسەلەی دادگاش سوک دەکەین، ئێستا کاک کۆسرەت فەرمانی لەسێدارەدانی هەیە و مستەفا سەید قادر فەرمانی لەسێدارەدانی هەیە ئەو کەسانە دەیان ساڵە جێگری سەرۆکی هەرێمن، ئەو جۆرە سزای لەسێدارەدانە چین؟
عەلی باپیر پەیوەست بە بڕیارەکەی دادگای هەولێر بۆ لەسێدارەدانی ژمارەیەک فەرماندەی دژە تیرۆری یەکێتی ووتی ، دەسەڵاتێکی ئاوا خراپ و دەستەمۆکراو شورەیی و عەیبە لە نێو هەرێمی کوردستان .
ووتیشی ، ئەوانەی کە لە کەوڵی خۆیان دەرچون و خۆیان لە خەڵکی دیکە بەزیاد دەزانن وازلێهێنن لەو جۆرە عەقڵیەتە .