سەرگەران
plus4
پێش ساڵێک

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی سوپای عێراق ژمارەیەك جوتیاری كوردیان لەسنوری ناحیەی سەرگەڕانی قەزای دوبز لەشاری كەركوك دەستگیركرد، پاش گواستنەوەیان بۆ بنکەی پۆلیسی سەرگەران ، لەئێستاشدا بەڵێننامەیان پێ پڕدەكەنەوە جارێكی دیكە هیچ كارێكی كشتوكاڵی لەسەر زەویەكانیان نەكەن.

ئەمەو لە کاتێکدا ماوەی پێنج رۆژە فیرقەی 8ی سوپای عێراق پێنج گوندی كوردنشینی لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان ئاگاداركردۆتەوە، دوای دروێنەكردنی گەنم و جۆی ئەمساڵ، بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە هەڵسوكەوت بەزەویەكانیانەوە بكەن لەبەرئەوەی كێشەی  یاساییان هەیە و دەبێت كاركردن رابگیرێـت تا ئەوكاتەی كێشە یاساییەكان چارەسەر دەكرێن.