ئاهەنگ
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شازاده‌ حسێن كوڕی عه‌بدوڵای دووه‌می شای ئوردن له‌گه‌ڵ ره‌جوه‌ خالید ئال سه‌یف له‌ كۆشكی زه‌هران له‌ ناوه‌ڕاستی عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئاماده‌بوون ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان رێکخرا.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم بەشداربون، لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی پێشوی عێراق و هاوسەرەکەی، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو هاوسەرەکەی بەشداربون .