
plus4
پێش ساڵێک
سەرچاوەیەک لەسەرگەڕان بە plus4ی راگەیاند: فیرقەی هەشتی سوپای عێراق جوتیارانی پێنج گوندی سەرگەڕانی ئاگادارکردووەتەوە کە دوای دروێنەی دانەوێڵەکانیان، چیتر بۆیان نییە کاری کشتووکاڵی بکەن
وتیشی، گوندەکان بریتین لە ( سەربەشاخ، پەڵکانە، گابەرەكە، شناغە و و خەرابە) کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی بارەگای پێشکەوتووی هێزە هاوبەشەکانی کەرکوکن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە plus4ی راگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەیان کردووەو کێشەی زەوی و زارەکانی گوندی تۆپزاوا چارەسەربوە.