plus4
پێش ساڵێک
هونەرمەند حسێن ڕەحیم محمدئەمین ناسراو بە حسێن میسری، لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەكی شوان لە شاری كەركوك لەدایكبووە، لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەكەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە كردووەو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بووەتە خوێنەرێكی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەكان، زمانی عەرەبی، توركی، هیندی بەباشی زانیوە.
حسێن میسری توانی بەشی دراما دابمەزرێنێت لە کەناڵی خاك و چەندین هونەرمەندی گەورە و گەنجی لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركوك، كەلار، هەڵەبجە لەخۆبگرێت ، و خاوەنی (٢١) كورتە دراما ، نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی (٨) درامای درێژە.
- ساڵی ١٩٧٧ بۆ خوێندنی كۆرسی شانۆیی دەچێتە میسر و لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1991 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی شانۆیی قەڵا بووە لە کەرکووک، هەرچەندە دووربووە لە شارەکەی، هەمیشە دەستی یارمەتی بۆ هەموو هونەرمەندانی دوای خۆی بە هەموو کەمینەکانەوە درێژکردووە، بەتایبەتی تیپی قەڵا لە ڕێگەی هەردوو کەناڵی خاک و کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە .
ڕێکەوتی ٣١\٥\٢٠٠٩ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.