PLUS4
پێش ساڵێک
دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیاریدا بە نادەستوریی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوای دانیشتنەکە بڕیاری دادگای خوێندەوەو ڕایگەیاند: ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە لەو ماوەیەوە بە پووچەڵ ھەژمار دەکرێت.
بەپێی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی دوای ٦-١١-٢٠٢٢ کە رۆژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانە، کۆی ئەو بڕیارو یاسایانەی دەرچوون بە پووچەڵکراوە ھەژمار دەکرێن، گرنگترینیان کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە.