پەرلەمانی عێڕاق
plus4
پێش ساڵێک

ئەندامانی پارتی بۆ کۆبونەوەکەیان بەجێهێشت؟

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بڕگەی 13 و 14 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنە پەسەندکرا کە هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بە:

- پێویستە هەرێم رۆژانەی بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکات ئەگەر هەناردەشی نەکرد ئەوە پێویستە رەوانەی ناوخۆی بکات، لەبەرانبەر هەرێم شایستەکانی خۆی وەردەگرێت کە 12.67%ی بودجەیە.

- داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لەهەژمارێکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت لەبانکی ناوەندی و دەسەڵاتی خەرچکردنیشی راستەوخۆ دەدرێتە سەرۆکی حکومەت دوای تەخویلکردنی لەلایەن سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراقەوە.

- هەرێم پابەندکرا بەخەرچکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینکراوان لەپێش هەر خەرجییەکی تردا واتا ئەولەویات دەدرێتە موچە.

- گەڕانەوەی موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران کە خراوەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و پابەندکراوە مانگانە 10%ی بداتەوە.

ئەندامانی پارتی لە لیژنەی دارایی کۆبونەوەکەیان بەجێهێشتووە.

بڕیاریشە رۆژی شەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجام بدرێت.