ئاسۆ مامەند
plus4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، پێشوازیی لە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا تەئکدیان لەپاراستنی دۆستایەتیی نێوان هەردولایەن کردووەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند، لەکۆبونەوەکەدا ناوبراو رایگەیاندووە کە بوژانەوەی کەرتی ئابوری و بابەتیی خزمەتگوزاری، پەیوەستە بە سەقامگیری سیاسی، هەتا پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاسایی و باش بێت، کەرتی ئابوری و خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر پێش دەخرێت.