PLUS4
پێش ساڵێک
سەنتەری میدیایی داتا دی.ئێم.سی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، پێگەی تیلیگرام نزیكەی 40 چەناڵ و بوتی سڕیەوە كە بۆ كێچەڵكردن بە ژنانی عێراق بەكاردەهێنرا.
بەپێی بەیاننامەكە، تاوانباران لەرێگەی بەرنامەیەكی تایبەتەوە وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی نێو هەژماری تیلیگرامی قوربانیانیان دزیوە.
سەنتەرەكە دەڵێت: كێچەڵكاران هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لەژنان كردووە و لەبەرانبەردا داوای پارەیان كردووە.