plus4
پێش ساڵێک
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی دزینی راگەیاند کە دووکانێکی بازرگانیان لەشەقامی کۆماری ( شارع جمهوری ) دزیوە.
راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیس و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لێکۆڵینەوە لە دزینی دووکانێکی بازرگانی شەقامی کۆماری دەستیپێکردو لەرێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە توانرا ئەندامانی باندەکە دەستگیربکرێن و دەستیش گیرا بەسەر بەشێک لە کەلوپەلە دزراوەکاندا.